نامەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بۆ دەمیرتاش: لە ماڵ مەیە دەرەوە!
  2020-04-01       3416       
نووسینگەی گواستنەوە و گەیاندنی دیجیتاڵیی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بە مەبەستی ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتییان سەبارەت بە ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نامە بۆ هاوڵاتییانی تورکیا دەنێرێت، لە نامەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت کە کۆمەڵێک خزمەتگوازی حکومی لە ڕێگەی ماڵپەری ئەلیکترۆنی حکومەتەوە ئەنجام دەدرێت و جگە لەوە داوا لە خەڵکی دەکات لە ماڵەکانییان نەچنە دەرەوە.

ئاوێنه‌:  لە هەمان کاتدا ئەو نامەیە ئاراستەی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کراوە کە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە لە گرتووخانەی ئێدیرنە بەند کراوە. باشاک دەمیرتاش هاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاش وێنەی ئەو نامەیەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاوکردووەتەوە کە دەڵێت ئەگەر نەخۆشییەکی درێژخایەنت هەیە لە ماڵ مەیە دەرەوە. باشاک دەمیرتاش لە پەیامەکەیدا داواکارییەکی دووبارە کردەوە بۆ ئازادکردنی هاوسەرەکەی کە نەخۆشی درێژخایەنی هەیە و هەموو بەندکراوە نەخۆشانەی دیکە بە هۆی مەترسی تووشبوونییان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×