نرخی دۆلار و زێڕ بەردەوامن لە بەرزبوونەوە
  2020-04-01       932       
داکشانی بەهای نەوت لە بازاڕەکانی جیهان لە دوو هەفتەی ڕابردوو گەیشتە ئاستێکی چاوەڕوان نەکراو کە تەنگی بەو وڵاتانە هەڵچنی کە فرۆشیار و هەناردەکاری نەوتن کە تاوەکو ئێستاش نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 25 دۆلار  دەفرۆشرێت.

ئاوێنه‌: لەسەرەتای ئەم هەفتەیەش پێچەوانەی نرخی نەوت زێڕ و دۆلار کێبڕکێیانە لە بەرزبوونەوەی نرخەکانیان بەجۆرێک بەبەراورد بە هەفتەی ڕابردوو هەر 100 دۆلارێک بەرامبەر دیناری عێڕاقی چوار هەزار دینار بەرزووبەتەوە.

هەفتەی ڕابردوو نرخی 100 دۆلاری ئەمەریکی لە بازاڕەکانی کوردستان بە 121 هەزار و 500 دینار دەفرۆشرا، لەسەرەتای ئەم هەفتەیە هەر 100 دۆلارێک گەیشتە 123 هەزار دینار.

نرخی دۆلار بە مەنگی نەماوەتەوە و بەردەوامە لە بەرزبوونەوە بەجۆرێک ئەمڕۆ چوارشەممە 1/4/2020 بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەرە بە 125 هەزار دینار.

لەپاڵ دۆلار زێڕیش دوای ئەوەی لە دوو هەفتەی ڕابردوو کتوپڕ دابەزی ئەم هەفتەیە دەستکردووەتەوە بە بەرزبوونەوە.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ یه‌كی نیسان نرخی زێر له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌ هه‌زار و ٥٨٧ دۆلار و یه‌ك گرامیش به‌ ٥٠ دۆلار و ٩٠ سه‌نتته‌، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ نرخی نه‌وت بۆ كه‌مترین ئاست دابه‌زیوه‌ و نرخی دۆلار و زێریش به‌ردوامن له‌ به‌رزبونه‌وه‌.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×