له‌ ئەمریکا ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە ١٩٠ هەزار و ٧٤٠ کەس
  2020-04-01       318       

توشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا نزیکدەبێتەوە لە ٢٠٠ هەزار کەس و بە تەنها توشبوانی ویلایەتی نیویۆرک زیاترە لە هەموو توشبوانی وڵاتی چین.

ئاوێنه‌: بەپێی ئامارەکانی تەندروستی جیهانی،لە ئێستادا لە ئەمریکا ١٩٠ هەزار و ٧٤٠ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون.

هەروەها بە تەنها ویلایەتی نیویۆرک زیاترە لە ٨٧ هەزار توشبووە،ئەوەش بەراورد بە وڵاتی هەموو وڵاتی چین چوار هەزاری زیاترە.

هاوکات هەر بە پێی ئامارەکان ژمارەی گیان لەدەستدان بەراورد بە توشبوان لە ئەمریکا رێژەیەکی نزمە و تا ئێستا ٤ هەزار و ١٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٧ هەزاریش چاکبونەتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە ژمارەی توشبوانی جیهان نزیکدەبێتەوە لە ٩٠٠ هەزارکەس.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×