تەندروستی راپەڕین: ئەنجامی پشکنینی 36 کەس نێگەتیڤ ده‌رچوه‌
  2020-04-01       303       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی لە ئیدارەی راپەڕین رایگەیاند، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردودا بەشێوەیەکی هەرەمەکی پشکنینیان بۆ 36 کەس ئەنجامداوە کە گومانی توشبون بە کۆرۆنایان لێکراوە، ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینەکان دەرچو و سەرجەمیان نێگەتیڤ بوە و هەڵگری پەتاکە نەبون.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی لە ئیدارەی راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەچوار چێوەی هەڵمەتەکاندا بۆ وەرگرتنی سامپڵی تایبەت بەپشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەماوەی دو ڕۆژی ڕابردو ژمارەیەک سامپڵ لەهەندێک هاوڵاتی گومانلێکراو ئەوانەی لەئەوروپا گەڕاونەتەوە لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین وەرگیران.

ئەوەش هاتوە، هەر 36 سامپڵەکە ئەنجامەکەیان نێگەتیف دەرچوە و هەڵگری پەتاکە نەبون.

بە گوێرەی ئامارە  فەرمییەکان تا ئێستا 176 حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش 61 کەسیان چاکبونەتەوە و دو حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبوه‌
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×