وەزارەتی تەندروستی: لە ماڵەوە بمێننەوە با كۆنترۆڵی دۆخەكە لەدەست نەدەین
  2020-04-01       267       

وەزارەتی تەندروستی نیگەرانە لەوەی هێشتا هەندێك هاووڵاتی بەردەوامن لە هاتنە دەرەوە دەڵێت ''لە ماڵەوە بمێننەوە با كۆنترۆڵی  دۆخەكە لەدەست نەدەین''.

ئاوێنه‌: ئەمشەو وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند ''نیگەرانین تا ئێستا هەندێک هاووڵاتی بەرکەوتنی کەسانی تر و هاتنە دەرەوە و یەکتر بینینان هەیە''.

روونیشیكردەوە كە هەر یەکتربینین و بەرکەوتنێک ئەگەری ترسناکی تووشبوون بە كۆرۆنا، چەندین جار زیاد دەکات.

وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاند تکایە لە دەرگای ماڵەکانتان مەیەنە دەرەوە، با دووربین لە کارەساتی تەشەنەکردن و لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×