سبه‌ی دوشه‌ممه موچه‌ی سێ وه‌زاره‌ت به‌بێ پاشه‌كه‌وت
دابه‌شده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا پشوی ره‌سمییه.
ئاوێنه: سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی به
ئاوێنه‌ی راگه‌یاند، هه‌رچه‌نده سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 11ی ئازار‌ی 2019 پشوی ره‌سمییه
به‌ڵام موچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و هه‌روه‌ها هێزه‌كانی
70 و 80ی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه رۆژی هه‌ینی رابردو ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی هه‌رێم بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری پاشه‌كه‌وتكردنی موچه‌ی
فه‌رمانبه‌ران كه له‌مانگی شوباتی 2016 بریاری لێ درابو.
رۆژی رابردو وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبو به‌ر له
نه‌وروز به‌بێ پاشه‌كه‌وت موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كه‌ن.