2020-04-02   477     
وه‌زیری ته‌ندروستی ئیسرائیل، یاكۆڤ لیتزمان و هاوسه‌ره‌كه‌ی تووشی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون.
ئاوێنە: له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیله‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه وه‌زیری ته‌ندروستی ئیسرائیل لیتزمان كه ته‌مه‌نی ٧١ ساڵه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان ئه‌نجامداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه پشكنینه‌كانی لیتزمان و هاوسه‌ره‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ ده‌رچوون.
جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه لیتزمان له ماڵه‌وه درێژه به ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌یدات.
له لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زیری ته‌ندروستی ئیسرائیل لیتزمان كه سه‌رۆكی پارتی جووی ته‌وراتی یه‌كگرتوو (Yahudot HaTora)ه كه هاوبه‌شی حكوومه‌تی هاوپه‌یمانیه له ئیسرائیل، سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی ئاگاداركردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی باری ته‌ندروستیی خۆی.
به پێی زانیارییه‌كانی وه‌زیری ته‌ندروستی ئیسرائیل، ژماره‌ی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته شه‌ش هه‌زار و ٩٢ كه‌س، ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی به هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٦ کەس.