دوو كه‌سی دیكه‌ له‌ هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوون
  2020-04-02       385       
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دوو كه‌سی دیكه‌ له‌ هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوون. ئاوێنە: به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران. وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌، دوو تووشبووه‌كه‌ش ئافرەتێكی تەمەن (30) ساڵ و پیاوێكی تەمەن (25) ساڵە، كه‌ بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×