قائیمقامی سەیدسادق: ئەو هاوڵاتییەی شارۆچکەمان تووشی کۆرۆنا بوو لە کەرەنتینەدا بووە
  2020-04-02       279       

قایمقامی شارۆچکەی سەیدسادق دیار ڕەفیق، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "ئەو هاوڵاتییەی کە دانیشتووی سەیدسادقە و تووشی کۆرۆنا بووە نەهاتۆتە شارەکە و مەترسی نییە، چونکە پێشتر لە ئێران گەڕاوەتەوە و لە کەرەنتینەدا بووە".

ئاوێنه‌: لە ڕوونکردنەوەکەی قائیمقامی سەیدسادقدا هاتووە، "حاڵەتێكی تووشبوو بە ڤایرۆس لە سەیدسادق تۆمار كراوە و پێویست ناكات ھیچ كەس خۆی نیگەران بكات، ئەو هاوڵاتییە لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە نەهاتووەتەوە ناو سەیدسادق لە باشماخەوە کەرەنتینە کراوە ماوەی 19 رۆژ، بۆیە ئاگادارتان دەکەینەوە تەنها پابەندی رێنماییەکان بن".

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا 188کەس تووشی پەتای کۆرۆنای نوێ COVID-19 بوون و لەو ژمارەیەش دوو کەس گیانیانلەدەستداوە و 61کەسیش چاکبوونەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×