2020-04-02   354     
لیژنه‌ی یه‌كی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری كار و چالاكییه‌كانی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه و (12) شوێنی كاركردنیشنان داخستوه.
ئاوێنه: ئازاد نه‌بی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی پابه‌ند كردنییان به رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا لیژنه‌كه له (1 تا 31/3ی 2020) (323) سه‌ردانی بۆ دوكان و بازاڕی گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان ئه‌نجام داوه، رێنمایی پێویست دراوه به خاوه‌ن دوكانه‌كان و هه‌ر شوێنێكیش سه‌رپێچی كردبێت روبه‌ڕوی داخستن كراوه‌ته‌وه.
وتیشی: ژماره‌ی ئه‌و پسوڵانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یه‌كی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه بۆ خاوه‌ن شوێنه‌كان كراوه له مانگی رابردودا (139) پسوڵه، كه (66) سه‌رپێچی (73) پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه تۆماركراوه.
وتیشی: بڕی ئه‌و كاڵاوشمه‌كه خراپبوانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه له‌ناوبراوه (110) كیلۆگرام بوه هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رده‌وام سه‌رپێچی كردنیان و پابه‌ند نه‌بون به رێنماییه‌كانی خۆپارێزی و جێبه‌جێ نه‌كردنی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی (12) شوێنی كاركردن داخراوه.