كه‌شناسى هه‌رێم: باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت
  2020-04-02       6131       

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای ٤٨ كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێم، نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ بارانی پچڕ پچڕ لەكاتەكانی ئێوارەدا لە ھەندێك ناوچە بارانی بەلێزمە دەبێت ھەندێك جار ھەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.

ئاوێنه‌: بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٢١  و سلێمانی ٢٠  و دھۆك ٢١ پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێم نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ، بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەكان.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×