فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرچوو
  2020-04-02       2252       
لەسەر سكاڵایەكی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، شاسوار عەبدولواحید دەستگیردەكرێت كە لەچەند رۆژی رابردوودا هانی خەڵكیدا بوو كۆرۆنا بوونی نیە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ 2ی نیسانی 2020، لەسەر سكاڵای بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و بەپێی ماددەی 433ی سزادانی عیراقی دادوەری فەرمانی دەستگیركردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەركردوەو دۆسیەكەش لەبنكەی پۆلیسی سەرچنارەو مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی كوردساتیش فەرمانی دەستگیركردنەكە جێبەجێ دەكەن.

سكاڵاكەی تەندروستی سلێمانی دوای ئەوە دێت كە لەچەند رۆژی رابردوودا شاسوار عەبدولواحید، ڕایگەیاند ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونی نیەو دواتریش تەندروستی سلێمانی وەڵامی دایەوە.



زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×