2020-04-02   907     
بەریەککەوتنی نێوان خەڵکی بە ڕێژەی لە سەدا ٧٠ کەمیکرد و بەوەش ژمارەی حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمبووەوە.
ئاوێنه: دوای ئەوەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە هۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەریتانیا چوونە دەرەوەی خەڵکی سنووردار کرا، ڕێژەی بەریەککەوتنی خەڵکی لەگەڵ یەک لە سەدا ٧٠ کەمیکرد و بەوەش خێرایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەریتانیا کەمکرد و ژمارەی حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمبووەوە.
شایانی باسە پێشتر خەڵکی زۆر ڕەخنەیان لە حکومەتی بەریتانیا دەگرت بەوەی زۆر کەمتەرخەمە لە ئاست ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بەڵام لە ٢٤ی ئازارەوە حکومەتی بەریتانیا هاتوچۆی سنووردار کرد و کەرەتین لە سەرتاسەری وڵات ڕاگەیاند.
شایانی باسە تا ئێستا نزیکەی ٣٠ هەزار کەس لە بەریتانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٢ هەزار ٣٥٢ کەسیش بە هۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.