2020-04-02   847     
له‌په‌یامێكدا قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌ت به‌رده‌وام ته‌ئكیدمان له ته‌ندروستی هاووڵاتیان و پاراستنی ئاسایشی خۆراك و گرنگیدان به مووچه‌خۆران و خه‌ڵكانی كه‌مده‌رامه‌ت كردووه‌ته‌وه.
ئاوێنه: ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكدا سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی دوێنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: له كاتێكدا كه په‌تای كۆرۆنا به‌رۆكی هه‌موو جیهانی گرتووه و كاریگه‌ریی وێرانكه‌ری له‌سه‌ر دۆخی ئابووریی وڵاتان هه‌یه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر پاراستنی ته‌ندروستیی هاووڵاتیان و پاراستنی ئاسایشی خۆراك و گرنگیدان به مووچه‌خۆران و خه‌ڵكانی كه‌مده‌رامه‌ت كرده‌وه.