له‌ هەولێر ، ئارد دابەش دەكرێت
  2020-04-02       494       

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند هاوڵاتیان لەئێستاوە دەتوانن بەشە ئاردی مانگانەی خۆیان وەربگرن و هیچ كێشەیەك دروست نابێت.

ئاوێنه‌: ئەوزاد ئەدهەم ، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی كوردستان رایدەگەینێت : " ھاووڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە ھەموو مانگێك لە كاتی خۆیدا بەشە ئاردی مانگانەی خۆیان وەربگرن و ھەر ھاووڵاتییەكیش مانگانە 8 كیلۆ ئارد وەردەگرێت".

ئەمە جیا لەوەی مانگانە لە رێگەی وەزارەتی بازرگانی عێراق، بەشێك لە خۆراكی وەك برنج و زەیت و شەكر، بەسەر ھاووڵاتییاندا، دابەشدەكرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×