''حكومەتی هه‌رێم خۆراك ده‌كڕێت بۆ ئەوەی بەسەر هاوڵاتیانی هەژاردا دابەشی بكات''
  2020-04-02       499       

بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "حكومەت دەستی بە كڕینی خۆراك كردووە بۆ ئەوەی بە خۆڕایی بەسەر هاوڵاتیانی هەژاردا دابەشی بكات".

نەوزاد ئەدهەم,بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە "حكومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە كڕینی خۆراك كردووە بۆ ئەوەی بە خۆڕایی بەسەر هاوڵاتیانی هەژاردا دابەشی بكات، رۆژی یەكشەممە ٤٨ هەزار تۆن ئاردی مانگانە بەسەر هاوڵاتیانی هەرێم دابەش دەكرێت، کە ٦٠ هەزار تۆن گەنم بەسەر ئاشەكاندا دابەش كراوەو ٤٨ هەزار تۆن ئاردی لێ دروست دەبێت".

وتیشی" ئەو ئاردە، بەشەخۆراكی مانگانەیە و حكومەتی عێراق دابینی كردووە، كە هەر هاوڵاتیەك ٩ كیلۆ ئارد وەردەگرێت بەمەش نرخی ئاردا لە بازاڕ دادەبەزێت".

بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی بازرگانی لە لێدوانەکەیدا بۆ ماڵپەری پارتی جەختیشیکردەوە "حكومەتی هەرێم دەستی بە كڕینی ماددەكانی خۆراك كردووە و تائێستا زەیت و ئاردی سفریشی كڕیوە".

نەوزاد ئەدهەم دەشڵێت" ئاردەكە رۆژی سێشەممەی داهاتوو لە توركیاوە دەگاتە هەرێم و بە خۆڕایی بەسەر هاوڵاتیانی هەژار دابەش دەكرێت، هاوکات حكومەتی هەرێم هەر جارەو ماددەیەك زیاد دەكات، بۆ ئەوەی ئەوانەی هەژارن، پێویستیان بە خۆراك نەبێت و حكومەت بە خۆڕایی بەسەریاندا دابەشی دەكات".
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×