ئەمرۆ "دوشه‌ممه" موچه‌ی سێ وه‌زاره‌ت به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌شده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا پشوی ره‌سمییه.
ئاوێنه: سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی به ئاوێنه‌ی راگه‌یاند، هه‌رچه‌نده رۆژی "دوشەممە" یه‌كشه‌ممه 11ی ئازار‌ی 2019 پشوی ره‌سمییه به‌ڵام موچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و هه‌روه‌ها هێزه‌كانی 70 و 80ی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه رۆژی هه‌ینی رابردو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری پاشه‌كه‌وتكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه له‌مانگی شوباتی 2016 بریاری لێ درابو.
رۆژی رابردو وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبو به‌ر له نه‌وروز به‌بێ پاشه‌كه‌وت موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كه‌ن.