خواردنی گۆشتی سەگ و پشیلە لە شارێکی چین قەدەغەکرا
  2020-04-02       974       

 شاری شنجن وەکو یەکەم شار بڕیاریدا فرۆشتنی گۆشتی پشیلە و سەگ قەدەغە بکات بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا. بڕیار وایە بڕیارەکەی دەسەڵاتدارانی شاری شنجن لە ١ی مانگی ئایارەوە بچێتە بواری جێبەجێکردن. 

ئاوێنه‌: دەسەڵاتدارانی پارێزگای شنجن لە چین بڕیاریان داوە فرۆشتنی گۆشتی پشیلە و سەگ قەدەغە بکرێت و بڕیارەکەش لە ١ی مانگی ئایارەوە دەجێتە بواری جێبەجێکردنەوە. لە روونکردنەوەی پارێزگاکە هاتووە، ''پشیلە و سەگ وەکو ئاژەڵی ماڵی زیاتر پەیوەندییان لەگەڵ مرۆڤ هەیە، قەدەغەکردنی خواردنی ئەو جۆرە ئاژەڵانە لە وڵآتانی پێشکەوتوو وەکو هۆنگ کۆنگ و تایوان رێکارێکی گشتییە''.

هاوکات رێکخراوی بەرگریکاری مافەکانی ئاژەڵ رایگەیاندووە کە بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لەو بڕیارەی پارێزگای شنجن دەکەن.

بەپێی هەمان رێکخراو، لە چین ساڵآنە ٤ ملیۆن پشیلە و ١٠ ملیۆن سەگ بەمەبەستی خواردن دەکوژرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×