وەزیری تەندروستی: دۆخی تەندروستی تواشبوانی كۆرۆنا زۆر جێگیرە
  2020-04-02       234       

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: رۆژانە لە شار و شارۆچكەكانی ھەرێمی كوردستان پشكنین بۆ 700 كەس دەكرێت و تائێستا پشكنینی 190 كەس پۆزەتیڤ بوەو ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان و دۆخی تەندروستی زۆربەی توشبوان زۆر جێگیرە.

ئاوێنە: سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"رۆژانە لە ھەرێمی كوردستان پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ 700 كەس دەكرێت".

راشیگەیاند"لە كۆی ئەو پشكنینانەی كە بۆ گومان لێكراوان كراوە، تائێستا 190 حاڵەتی پۆزەتیڤ ھەبوەو دو گیان لەدەستدان ھەبوە كە هەڵگری ڤایرۆسەكە بون كە هۆكاری زو گیانلەدەستدانیان ئەوەیە نەخۆشی درێژخایەنی كوشندەیان هەبوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەڵگری ڤایرۆسەكە بون، ئێمە ناتوانین بە توشبوی كۆرۆنا دایاننەنێین."

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشكرد"تائێستا 61 كەس بە تەواوی چاكبونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەكانیان، تێستی كۆتایی بۆ چەند كەسێكی دیكە كراوە، رەنگە لەم دو رۆژەدا رەوانەی ماڵەوە بكرێنەوە".

جەختیشی كردەوە كە زۆربەی هەرە زۆری نەخۆشەكان نیشانەكانیان زۆر سوكە و دۆخی تەندروستیان زۆر جێگیرەو زۆر باشە.


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×