وەزیری پەروەردە: ساڵی خوێندن نافەوتێت
  2020-04-02       715       

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان قوتابیان دڵنیادەكاتەوە لەوەی كە ساڵی خوێندنیان نافەوتێت و دەشڵێت: ئەگەر کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگا بدات، هەمو هەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە کە لە ۲ی٥ ناوەندەکانی خوێندن بکەینەوەو پلان و خشتەکانی وەزارەتەكەش بۆ ئەو حاڵەتە ئاشكرادەكات.

ئاوێنە: ئالان حەمەسەعید، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پەیامێكدا رایگەیاند: لە ئەنجومەنی وەزیران، پاش تاوتوێکردنی پلانەکانی وەزارەتمان بریار دراوە کە قوتابیان دڵنیابن لەوەی ساڵی خوێندنیان نافەوتێت .

ئەوەشی خستۆتەڕو كە ئەگەر کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگا بدات، هەمو هەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە کە لە ۲ی٥ ناوەندەکانی خوێندن بکەینەوە.

وتوشیەتی: بۆ ئەم مەبەستەش لەو حاڵەتەدا پلان و خشتەکانمان بەم جۆرە دەبێت:

ـ لە ۱۲ ی ٥ ی ۲۰۲۰ تا ۲۱ ی ٥ ی ۲۰۲۰ ، تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی ۱۲ ی ئامادەیی، بەهەموو بەشەکانیەوە، ئەنجام دەدرێت .

ـ تەنها بۆ ئەم ساڵی خوێندن تاقیکردنەوەی نیشتیمانی قۆناغی ۹ی بنەڕەتی ئەنجام نادرێت و لەگەڵ پۆلە ناکۆتاکان تاقیکردنەوە دەکەن. بەڵام بەگوێرەی ڕێنمایی و پێویستە بۆردی نمرەی قوتابیان بگەڕێتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانی وەزارەت.

ـ تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان، بە قۆناغی ۹ ی بنەڕەتیشەوە، هەروەها پەیمانگاکان و خوێندنی ئیسلامی ، لە ۱ ی ٦ ی ۲۰۲۰ دەستپێدەکات تا ۱۰ ی ٦ی ۲۰۲۰ .

ـ تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی ئەزموونە گشتیەکان( وەزاری) بۆ قۆناغی ۱۲ی ئامادەیی، بەهەموو بەشەکانییەوە ، لە ۲٨ ی ٦ی ۲۰۲۰ تا ۲۳ ی ۷ ی ۲۰۲۰ئەنجام دەدرێت، بەشێوازێک کە لە هەفتەیەکدا تەنها دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت .

ـ تاقیکردنەوەی خولی دووەمی قۆناغی ۱۲ی ئامادەیی، بەهەموو بەشەکانیەوە لە ۱٦ ی ٨ ی ۲۰۲۰ تا ۲٤ ی ٨ ی ۲۰۲۰ ئەنجام دەدرێت.

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتوشیەتی: بۆ هەموو قۆناغەکان تاقیکردنەوەکان تەنها لەو بابەتانە ئەنجام دەدرێت کە خوێندراون یان دەخوێندرێن لەناو قوتابخانە، واتە هیچ بابەتێک بۆ تاقیکردنەوە داخڵ نابێت ئەگەر قوتابیان نەیانخوێندبێت.

هەروەها ئاشكراشیكردوە كە وەزارەتی پەروەردە ، پاش رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران، خوێندنی ئەلیکترۆنی وەک پاڵپشتیکار و هاوکارو نائیلزامی لە ناوەڕاستی مانگی چوار بۆ قوتابیان فەراهەم دەکات بۆ ئەوەی دانەبڕێن لە خوێندن، هەموو قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومیەکان دەتوانن بە سستمی ئەلیکترۆنی یان ئۆنلاینی تایبەت بەخۆیان، بەهەمان شێوەی قوتابخانە حکومیەکان ئەو جۆرە لە خوێندن فەراهەم بکەن.

هەروەك جەختیشی كردۆتەوە كە مامۆستایانی وانەبێژیی قوتابخانە حکومیەکان کە بەهۆی پشووی خۆپارێزیی ناوەندەکانی خوێندن لە وانە وتنەوە دابڕاون، لەبەرچاو دەگیرێن و شایستە داراییەکانیان بەردەوام دەبێت.

بە پێویستیشی زانیوە كە ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی، لەم دۆخەدا پابەندبن بە گرێبەستەکانیان لەگەڵ مامۆستایانیان و شایستە داراییەکانیان وەک لە گرێبەستەکانیان هاتووە بۆیان خەرج بکەن.

دەقی پەیامەكە...

پەیامێک لەوەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە:

مامۆستایانی بەڕێز ، قوتابیان و خوێندکارانی ئازیز ، خانەوادە بەڕێزەکانیان، ئەم کاتەتان باش :

پاش ئەوەی لەچوارچێوەی سیاسەتی خۆپارێزیی لەڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجومەنی وەزیران لەپێناو سەلامەتیتان بڕیاری پشووی ناوەندەکانی خوێندنی سەربەوەزارەتی پەروەردەی دا، بە پێویستی دەزانین لەڕێگای ئەم پەیامەوە جەخت بکەینەوە لە :

۱ـ ئەنجومەنی وەزیران، بەسەرۆکایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی رێزدار قوباد تاڵەبانی و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران پاش تاوتوێکردنی پلانەکانی وەزارەتمان بریار دراوە کە قوتابیان دڵنیابن لەوەی ساڵی خوێندنیان نافەوتێت .

۲ـ ئەگەر کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگا بدات، هەموو هەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە کە لە ۲ی٥ ناوەندەکانی خوێندن بکەینەوە بۆ ئەم مەبەستەش لەو حاڵەتەدا پلان و خشتەکانمان بەم جۆرە دەبێت :

ـ لە ۱۲ ی ٥ ی ۲۰۲۰ تا ۲۱ ی ٥ ی ۲۰۲۰ ، تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی ۱۲ ی ئامادەیی، بەهەموو بەشەکانیەوە، ئەنجام دەدرێت .

ـ تەنها بۆ ئەم ساڵی خوێندن تاقیکردنەوەی نیشتیمانی قۆناغی ۹ی بنەڕەتی ئەنجام نادرێت و لەگەڵ پۆلە ناکۆتاکان تاقیکردنەوە دەکەن. بەڵام بەگوێرەی ڕێنمایی و پێویستە بۆردی نمرەی قوتابیان بگەڕێتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانی وەزارەت.

ـ تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان ، بە قۆناغی ۹ ی بنەڕەتیشەوە، هەروەها پەیمانگاکان و خوێندنی ئیسلامی ، لە ۱ ی ٦ ی ۲۰۲۰ دەستپێدەکات تا ۱۰ ی ٦ی ۲۰۲۰ .

ـ تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی ئەزموونە گشتیەکان( وەزاری) بۆ قۆناغی ۱۲ی ئامادەیی، بەهەموو بەشەکانییەوە ، لە ۲٨ ی ٦ی ۲۰۲۰ تا ۲۳ ی ۷ ی ۲۰۲۰ئەنجام دەدرێت، بەشێوازێک کە لە هەفتەیەکدا تەنها دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت .

ـ تاقیکردنەوەی خولی دووەمی قۆناغی ۱۲ی ئامادەیی، بەهەموو بەشەکانیەوە لە ۱٦ ی ٨ ی ۲۰۲۰ تا ۲٤ ی ٨ ی ۲۰۲۰ ئەنجام دەدرێت.

۳ـ بۆ هەموو قۆناغەکان تاقیکردنەوەکان تەنها لەو بابەتانە ئەنجام دەدرێت کە خوێندراون یان دەخوێندرێن لەناو قوتابخانە، واتە هیچ بابەتێک بۆ تاقیکردنەوە داخڵ نابێت ئەگەر قوتابیان نەیانخوێندبێت.

٤ـ وەزارەتی پەروەردە ، پاش رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران، خوێندنی ئەلیکترۆنی وەک پاڵپشتیکار و هاوکارو نائیلزامی لە ناوەڕاستی مانگی چوار بۆ قوتابیان فەراهەم دەکات بۆ ئەوەی دانەبڕێن لە خوێندن، هەموو قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومیەکان دەتوانن بە سستمی ئەلیکترۆنی یان ئۆنلاینی تایبەت بەخۆیان، بەهەمان شێوەی قوتابخانە حکومیەکان ئەو جۆرە لە خوێندن فەراهەم بکەن، وە هەر قوتابخانەیەکی ناحکومی کە بە سستمی وەزارەتی پەروەردە دەخوێنێت، بە کوردی، ئینگلیزی، عەرەبی، دەتوانێت سوود لە پرۆسەی خوێندنی ئەلیکترۆنی وەزارەت وەربگرێت .

٥ـ مامۆستایانی وانەبێژیی قوتابخانە حکومیەکان کە بەهۆی پشووی خۆپارێزیی ناوەندەکانی خوێندن لە وانە وتنەوە دابڕاون، لەبەرچاو دەگیرێن و شایستە داراییەکانیان بەردەوام دەبێت.

٦ـ پویستە ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی، لەم دۆخەدا پابەندبن بە گرێبەستەکانیان لەگەڵ مامۆستایانیان و شایستە داراییەکانیان وەک لە گرێبەستەکانیان هاتووە بۆیان خەرج بکەن.

۷ـ ئەو پلان و خشتەیەی کە ئاماژەی پێدراوە لەخاڵی ۲ ی ئەم بڵاوکراوەیە ، بۆ حاڵەتێکە ئەگەر توانرا لە و کاتەدا دەوامی ناوەندەکانی خوێندن بکرێتەوە ، بۆ هەر ئەگەرێکی دیکە، وەزارەتی پەروەردە پلانی ئامادەکراوی بۆ ئەنجومەنی وەزیران خستۆتە روو ، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردەر دەبێت لەو بارەیەوە.

ئالان حمە سعید
وەزیری پەروەردە

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×