سەرۆكی پەرلەمانی ئێران توشی كۆرۆنا بو
  2020-04-02       403       

پەرلەمانی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند: عەلی لاریجانی، سەرۆكی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوەو كەرەنتین كراوە.

ئاوێنە: بەشی پەیوەندییە گشتییەكانی پەرلەمانی ئێران لە راگەیەندراوێكی هێمای ئەوە كردوە كە دوای دەركەوتنی هەندێك نیشانە، پكشنینی كۆرۆنا بۆ عەلی لاریجانی ئەنجام دراوەو دوای ئەوەی ئەنجامی پكشنینەكە سەلماندویەتی توشبوی كۆرۆنایە، لەئیستادا سەرۆكی پەرلەمان لە كەرەنتینەدایەو خراوەتەوە ژێر چارەسەر.

دو رۆژ لەمەوبەر، وتەبێژی سەرۆكایەتی پەرلەمانی ئێران رایگەیاندبو كە پكشنین بۆ 100 پەرلەمانتار كراوەو ئەنجامی 23 پەرلەمانتاریان پۆزەتیڤ بوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×