لە یەك مانگدا لە سلێمانی 345 شوێن داخراون
  2020-04-02       286       

قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاشكرایكرد: لەمانگی ئازاردا لیژنەهاوبەشەكان زیاتر لە شەش هەزار شوێنیان بەسەركردوەتەوەو لە ئەنجامی گەڕان و پشكنینەكان بەهۆی سەرپێچیەوە 345 شوێن داخراون و زیاتر لە 600 شوێنیش روبەڕوی سزای یاسایی كراونەتەوە.

ئاوێنە: لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی  لە راگەیەندراوێكدا، ئاماری مانگی ئازاری بڵاوكردەوەو بەگوێرەی ئامارەكە لەو مانگەدا لیژنەكان سەردانی شەش هەزار و 379 شوێنیان كردوەو بەوردی لە چۆنیەتی پابەندبون و جێبەجێ كردنی مەرج و رێنماییە تەندروستییەكانیان كۆڵیوەتەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لە ئەنجامی گەڕان و پشكنینەكان بەھۆی پابەندنەبون بە مەرج و رێنماییەكان 637 شوێن پسوڵەی سەرپێچیان بۆ كراوەو 424 شوێنیش ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكان بن.

هەروەها وتوشیەتی"بەھۆی جۆرەكانی سەرپێچییەكانەوە 345 شوێن داخراون و لەبەرامبەر سەرپێچیەكانیان سزادراون و دو  شوێنیش روبەڕوی دادگا كراونەتەوە."

لە ئامارەكەی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتوە، لە مانگی ئازاردا بڕی  68 تۆن و پێنج سەد كیلۆگرام موادو خۆراكی ماوەبەسەرچو و زیان بەخش لە ناوبراوە.

بە پێی رێنماییەكانی لیژنە ھاوبەشەكان ھەرشوێنێك پابەند نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێن و لە ئەگەری دوبارەكردنەوەی سەرپێچیەكاندا روبەڕوی داخستن یان دادگا دەكرێنەوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×