ژمارەی توشبون بە كۆرۆنا لە جیهان یەك ملیۆن كەسی تێپەڕاند
  2020-04-02       562       

ئەمڕۆ پێنجشەممە ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان یەك ملیۆن كەس و ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەكە 50 هەزار كەسی تێپەڕاندو هاوكات زیاتر لە 210 هەزار توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: بەگوێرەی ئامارە رەسمییەكان، تا ئێستا ژمارەی ئەوانەی لە سەرتاسەری جیهان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون گەیشتۆتە یەك ملیۆن و 889 كەس و ژمارەی ئەوانەی كە بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 51 هەزارو 375 كەس. 

هەر بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لە بەردەستن تا ئێستا لە سەرتاسەری جیهان 210 هەزارو 244 توشبوی ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە.

لەڕوی ژمارەی توشبوانەوە لەسەر ئاستی جیهان، ئەمریكا بە 235 هەزارو 747 حاڵەتی توشبون لە پلەی یەكەمدایە، ئیتاڵیاش بە 115هەزارو 242 توشبو لە پلەی دوەمدایەو دوای ئەویش ئیسپانیا دێت كە لەو وڵاتە 110 هەزارو 238 كەس توشی ڤایرۆسەكە بون.

بەڵام لەڕوی ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەكەوە ئیتاڵیا بە پلەی یەكەم دێت كە تا ئێستا لەو وڵاتە 13 هەزارو 915 كەس گیانیان لەدەستداوەو دوای ئەویش ئیسپانیا دێت كە تائێستا 10 هەزارو 96 كەس گیانیان لەدەستداوەو لە ئەمریكا كە بە پلەی سێیەم دێت لە ڕوی ژمارەی گیانلەدەستدانەوە تا ئێستا پێنج هەزارو 624 كەس گیانیان لەدەست داوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×