پۆلیسی راپەڕین: سبەی هاتوچۆ بۆ مۆڵەتپێدراوانیش نییە
  2020-04-02       499       

پۆلیسی راپەڕین ئاگاداری سەرجەم شۆفێران بەوانەشەوە كە مۆڵەتی رێگەپێدانیان هەیە كە سبەی هەینی، بە هەمو شێوەیەك هاتوچۆ قەدەغەیە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەڕاگەیەندراوێكدا وتی: ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەینەوە بەوانەشی مۆڵەتی ڕێگەپێدانیان هەیە سبەی هەینی ٣ /٤/ ٢٠٢٠ لەکاتژمێر ٦ی بەیانی بۆ کاتژمێر ٦ی ئێوارەی هەمان ڕۆژ بەهەمو شێوەیەک هاتوچۆ قەدەغەیە جگە لە ئۆتۆمبیلەکانی فریاگوزاری.

پۆلیسی راپەڕین هۆشداریشی داوە كە هەر کەسێک پابەند نەبێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت و شۆفێرەکەش دەستبەسەر دەکرێ.


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×