وەزارەتی تەندروستی: 11 توشبوی دیكەی كۆرۆنا تۆماركران
  2020-04-02       982       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: 11 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمشەو(پێنجشەممە)، لەڕاگەیەندراوێكدا وتی: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 11 توشبوی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ دەستنیشانکران کە شەش پیاو و دو ئافرەت و سێ منداڵن.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە حەوت لە توشبوەكان لە سلێمانین و بەرکەوتەی توشبوی پێشون و یەکێكیان پێشینەی گەشتی ئێرانی هەبوە.

هەروەها ئاشكراشیكردوە كە منداڵەكان هەر سێكیان لە پارێزگای هەڵەبجەن و  بەرکەوتەی توشبوی پێشون.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، حاڵەتەكەی دیكە لە قەزای دەربەندیخان تۆماركراوە كە بەرکەوتەی توشبوی پێشوە.

بەرلەوە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 كاتژمێری رابردوی توشبوانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان خستبوەڕو و رایگەیاندبو لەماوەی 24 سەعاتدا 14 حاڵەتی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و كۆی گشتی توشبون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە (١٩٠) توشبو، لەنێویاندا دو مردن هەیە و (٦١) نەخۆش چاکبوەتەوە و ئەوانی تر هەمویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

بەوپێیە تا ئێستا ژمارەی توشبوان لە هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە 211 كەس كە دوان لەوانە مردون و 61 نەخۆشیش چاكبونەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×