دوەم پكشنینی ترەمپ پاك دەرچو
  2020-04-03       331       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند، بۆ جارى دوەم پشکنینى ڤایرۆسی کۆرۆناى کردوە و ئەنجامەكەی دەریخستوە هەڵگرى ڤایرۆسەکە نەبوە.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەلایەن تیمى پزیشکی لە کۆشکی سپی، بۆ دوەمجار پشکنینى بۆ کراوەتەوە و یەک خولەکى پێچوەو دواتر چوەتە سەر کار و چاوەڕێی ئەنجامەکانى نەکردوە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، هەرچەندە پشکنینەکەى یەک خولەکى پێچو، بەڵام دەرچونی ئەنجامى پشكنینەكە ١٥ خولەکى خایاندوە.

پێشتریش دۆناڵد ترەمپ پشکنینێکى دیکەى کۆرۆناى کردبو و ئەنجامەكەی نێگەتیڤ بو و لەماوەکانى رابردوشدا ئامێرێکى پشکنینى کۆرۆناى لە ئەمریکا ناساند و بە وتەى خۆى دەتوانێت بە پێنج خولەک ئەنجامى پشکنینى کۆرۆنا ئاشکرابکات.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×