لە مەخمور بۆمبێك بە سوپای عێراقدا تەقیەوە
  2020-04-03       364       

ئەمڕۆ هەینی  لەناحیەی "قەراج"ی سەربە قەزای مەخمور بۆمبێك بەهێزەكانی سوپای عێراقدا تەقیەوەو لە ئاكامدا سێ سەربازی سوپای عێراق كوژران و سێی دیكەش برینداربون.

ئاوێنە: رەشاد گەڵاڵی، لێپرسراوی كۆمیتەی مەخموری یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بە میدیای رەسمی حزبەكەی راگەیاند: لەنێوان گوندی "بیر مهێدی" و "قەڵات بامەندان"ی سەربە ناحیەی قەراج بۆمبێك بە هەمەرێكی سوپای عێراقدا تەقیوەتەوە.

وتیشی: سێ سەربازی سوپای عێراق كوژراون و سێ سەربازی تریش برینداربون و بریندارەكانیش برینەكانیان سەختە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×