2020-04-03   496     
پوتن، تره‌مپ
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت‌و دۆزینه‌وه‌ی ڕیگتچاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و پرسه، دۆناڵد تره‌مپ‌و ڤلادمیر پوتن لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانی وڵاته‌كانیان كۆده‌بنه‌وه.
ئاوێنه: بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا لەکۆشکی سپی لەگەڵ به‌رپرس‌و بەڕێوەبەرانی کۆمپانیا نەوتییەکانی ئه‌مریكا کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناو ململانێكانی نێوان سعودیەو ڕوسیا کە كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت كردووه.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت تره‌مپ هه‌وڵه‌كانی بۆ فشار خستنه سه‌ر مۆسكۆ‌و ڕیاز بخاته‌ڕو به‌مه‌به‌ستی ڕێككه‌وتنی هه‌ردو وڵات له‌سه‌ر جێگیركردن‌و هاوسه‌نگ كردنی نرخی نه‌وت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی کۆشکی سەرۆکایەتیی روسیا -کرملن- ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی روسیا لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوەو بابەتی سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ش تاوتوێكردنی دابه‌زینی نرخی نەوت.
دوێنێ پێنجشه‌ممه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ شازادەی جێنشینی سعودیە ئه‌نجامداو دوای په‌یوه‌ندییه‌كه، تره‌مپ ڕایگه‌یاند، عەرەبستانی سعودیەو ڕوسیا ڕێککەوتون بەرهەمهێنانی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی 10 ملیۆن بۆ 15 ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێکدا کەمبکەنەوە کە ئەمەش دەکاتە 10% بۆ 15% ی بەرهەمی جیهانی.
دوای په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكاو شازادەی جێنشینی سعودیە، نرخی نەوت بەرێژەی لە 30% بەرزبووەو نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو بۆ سه‌رو 30 دۆلار به‌رز بوه‌وه، ئەمڕۆش نرخی نەوت زیاتر بەرزبوەوەو 31 دۆلاری تێپەڕاند.