وەزارەتی تەندروستی ئاماری‌ 24 كاتژمێری‌ ڕابردوی‌ توشبووانی‌ كۆرۆنای‌ بڵاوكرده‌وه‌
  2020-04-03       1924       
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری‌ 24 كاتژمێری‌ ڕابردوی‌ توشبووانی‌ كۆرۆنای‌ بڵاوكرده‌وه‌.

ئاوێنه‌: وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا رونیكردۆته‌وه‌ كه‌ لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٠٤٠) پشکنین ئەنجامدراوە، (٨٢٩) هەولێر، (١٢٢) سلێمانی، (٨٩) دهۆك. دەرەنجام (١٤) توشبوی نوێ تۆمارکرا.

راشیگه‌یاندووه‌، "کۆی گشتی توشبووان بەڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لەهەرێمی کوردستان گەشتە (٢٠٤) توشبو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیەو (٦٢) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئەوانی تر هەمویان لەژێر چاودێری پزیشکیدان."


ده‌قی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:


ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٣٦)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەمشێوەیە:

1. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٦١١٦) هاووڵاتی بوون لە (٢٩) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٦٤٧) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٦٦٥) لە هەولێر، (١٧٠) لە سلێمانی، (٧٢٧) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٣) لە گەرمیان، (٣٤) لە ڕاپەرین وە (٤٤٦٩) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٧١) هاووڵاتی.

2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٠٤٠) پشکنین ئەنجام دراوە، (٨٢٩) هەولێر، (١٢٢) سلێمانی، (٨٩) دهۆك.
دەرەنجام (١٤) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

• پارێزگای هەولێر (٣) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٥١) ساڵ لە گەشت گەڕابوویەوە و ئافرەتێك تەمەن (٢٢) ساڵ و مندالێك تەمەن (٩) ساڵ کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
• پارێزگای سلێمانی (٨) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٥٠) ساڵ لە قەزای دەربەندیخان کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە، (٥) پیاو تەمەنیان (٥١)، (٢٥)، (٢٤)، (٢٣)، (٢٣) ساڵ وە (٢) ئافرەت تەمەنیان (٢٩)، (٢٧) ساڵ لە ناو شاری سلێمانی کە تەنها یەکیان پێشینەی گەشتی هەبووە بۆ ووڵاتی ئێران ئەوانی تر بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
• پارێزگای هەلەبجە (٣) پۆزەتیڤ، (٣) مناڵ تەمەنیان (٩)، (٥)، (١) ساڵ کە لە یەك خێزانن و بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٢٠٤) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٦٢) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣ی نیسانی٢٠٢٠
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×