وەزارەتی ناوخۆ: هاتوچۆی ئۆتۆمبێل‌و پیادە بەتەواوی قەدەغە دەکرێت‌و سەرپێچیكار سزادەدرێت
  2020-04-03       1492       
هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌كاتی‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌ قه‌ده‌غه‌ی‌ هاتوچۆ له‌سلێمانی‌

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان چه‌ند بڕیارێكی‌ نوێی‌ له‌باره‌ی‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ هاتوچۆوه‌ ده‌ركردو هۆشداری‌ توندیش ده‌دات له‌به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی‌ بڕیاره‌كان.

ئاوێنه‌: له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هۆشداری‌ ده‌داته‌ هاوڵاتیان‌و ده‌ڵێت، بۆ ماوەی 48 کاتژمێر هاتوچۆی ئۆتۆمبێل‌و پیادە بەتەواوی قەدەغە دەکرێت‌و هەرکەس سەرپێچی بکات سزادەدرێت. 

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ لەکاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی رۆژی 4-4-2020وه‌ جێبەجێدەکرێت.

بەپێی یەکێکی دیکە لەبڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ، هەر پزیشک، کارمەند یان دەستەی کارگێڕی لەوەزارەتی تەندروستی لەئەرکدا نەبن‌و ناسنامەی پزیشکی وەزارەت بەکاربهێنن بۆ شکاندنی قەدەغەی هاتوچۆ پێویستە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر بکرێن.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر ئەفسەرو کارمەندێکی سەر بەهێزە ئەمنییەکان، هێزەکانی پێشمەرگە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆو ئەو هێزانەی سەر بەحکومەتی عێراقن‌و لەهەرێم لەئەرکدان، ئۆتۆمبێل‌و ناسنامەی سەربازی بەکاربهێنن بۆ شکاندنی قەدەغەی هاتوچۆ پێویستە دەستگیر بکرێن.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو كه‌ گشت ماركێته‌كان‌و نانه‌واخانه‌كان‌و ئه‌و شوێنانه‌ی‌ بۆ خزمه‌تی‌ هاوڵاتیان ریِگه‌پێدراون داداخرێن، جگه‌ له‌ده‌رمانخانه‌ی‌ ئێشكگر.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا باس لەوەشکراوە كه‌ ئەو رێگەپێدانانەی کراون هەڵدەوەشێندرێنەوە.

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×