موچه‌ی چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێربه‌ پیتی ئه‌بجه‌دی دابه‌ش ده‌كرێت
  2020-04-04       207       
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا چه‌ند بڕیار و رێنماییه‌كی تایبه‌ت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ بڵاو كردووه‌ته‌و و رایده‌گه‌یه‌نێت موچه‌ی كه‌م ئه‌ندامان به‌ پیتی ئه‌بجه‌دی دابه‌ش ده‌كات .

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا چه‌ند بڕیار و رێنماییه‌كی تایبه‌ت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ بڵاو كردووه‌ته‌و و رایده‌گه‌یه‌نێت:" لە پێناو بەرژەوەندی فەرمانبەران و توێژی خاوەن پێداویستی تایبەت و پاراستنیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان بڕیارمان دا بە ئاسانکاری کردنی هێزەکانی ناوخۆ لە هاتووچۆی فەرمانبەران و کەمئەندامان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان".

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌پێی پیتی یه‌كه‌می ناوه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

 

ئاگاداری..

رۆژی شەمە و یەکشەمە رێکەوتی ٤/٥ – ٤ – ٢٠٢٠ مووچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و مووچەی کەمئەندامان دابەش دەکرێت.

لە پێناو بەرژەوەندی فەرمانبەران و توێژی خاوەن پێداویستی تایبەت و پاراستنیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان بڕیارمان دا بە:

1. ئاسانکاری کردنی هێزەکانی ناوخۆ لە هاتووچۆی فەرمانبەران و کەمئەندامان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.

2. دابەش کردنی مووچەی کەمئەندامان بە پێی پیتی ئەبجەدی و لە کاتەکانی جیاواز کە خشتەی دابەش کردنەکە لە خوارەوە هاوپێچ کراوە

3. ئاسانکاری بانکەکان لە پێدانی مووچەی کەمئەندامان بە شێوەیەک ئەگەر کەمئەندام خۆیشی ئامادە نەبوو، بریکارەکەی یان خزمی پلە یەکی بتوانێت مووچەکەی وەرگرێت بە مەرجێک ناسنامەی کەمئەندامەکەی پێ بێت.

4. لە کاتی پێویست نووسینگەی بانکەکان دەتوانن باڵەخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بە کار بێنن بۆ دروست نەبوونی قەرەباڵەغی.

5. دانیشتوانی ئەو شوێنانەی کەرەنتینە کراون بە تایبەت ( سێبیران)، بە پەیوەندی کردنیان بە ژمارە موبایلی ٤٤٨۲۷٥۰ مووچەکانیان بۆ دەبردرێتە ماڵەکانیان و پێویست ناکات خۆیان سەردانی بانکەکان بکەن .

داوا لە فەرمانبەران و کەمئەندامانی خۆشەویست دەکەین پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن و لە کاتی سەردانیان بۆ فەرمانگە و بانکەکان دەستکێشیان لە دەست بێت، کەمامە ببەستن و دوور بن لەبەریەک کەوتن لەگەڵ کەسانی تر

خشتەی دابەش کرنی مووچە بە پێی پیتی یەکەمی ناوی کەمئەندامان:

رۆژی شەمە بەرواری ٤ - ٤ - ۲۰۲۰

- کاتژمێر ٨ تاکو کات ۹ پیتی ـــ ٲ ـــ

-کاتژمێر ۹ تاکو کات ۱۰ پیتی ــــ ب،پ،ت،پ

- کاتژمێر ۱۰ تاکو کات ۱۱ پیتی ــــ خ ،ح،چ،ج‌،د،ژ

- کاتژمێر ۱۱ تاکو کات ۱۲ پیتی ــــ ر،ز،ژ

- کاتژمێر ۱۲ تاکو کات ۱ پیتی ـــ س ،ش، ص ،چ ، ڤ

رۆژی یەکشەمە بەرواری ٥ - ٤ - ۲۰۲۰

- کاتژمێر ٨ تاکو کات ۹ پیتی ـــ گ ،ع ،غ ،ف

- کاتژمێر ۹ تاکو کات ۱۰ پیتی ــــ ق، ك، گ، ل

- کاتژمێر ۱۰ تاکو کات ۱۱ پیتی ـــ م -

کاتژمێر ۱۱ تاکو کات ۱۲ پیتی ــ ن ، هــ -

کاتژمێر ۱۲ تاکو کات ۱ پیتی ــ و ، ی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×