بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە. ئاوێنه: بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە زۆربەی شارەکان ئاسمان نیمچە هەور و هەندێک جار بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، ئەگەری نمە باران هەیە لە هەندێک ناوچە، هاوکات سبەی لە سەرجەم شارەکان ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت. لە هەولێر بەرزترین پلەکانی گەرما 23 و سبەی 26 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین پلەکانی گەرما 21 و سبەی 24 پلە دەبێت. لە دهۆک بەرزترین پلەکانی گەرما 20 و سبەی 24 پلە دەبێت، لە کەرکوک بەرزترین پلەکانی گەرما 26 و سبەی 28 پلە دەبێت.