تڕه‌مپ هۆشداری دەداتە سعودیە
  2020-04-04       52431       

سەرۆکى ئەمریکا هۆشداری دەداتە سعودیە و دەڵێت گەر بەناشەفافى و ناپاکانە مامەڵەیان لەگەڵدا بکات ئەوا بەباج و دەرامەت سزایان دەدەن.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بەڕۆژنامەنوسانى ڕاگەیاندووە، ڕسوماتەکان دەستکەوتێکى باش بۆ وڵاتەکەیان کۆدەکاتەوە ئەوانەى بەسەر چین و چەند وڵاتێکى تردا سەپاندویانە بەسەر ئەو وڵاتانەدا کە لێیان لادەدەن.

وتیشى ''ئایا ئێمە لەپێناوى نەوتدا ئەوە دەکەین.؟ بەڵێ بەدڵنیایەوە دەتوانین بەڵام ئایا ئێستا ئەوە بکەین..؟ هێشتا بیرمان لەسەپاندنى نەکردووەتەوە، بەڵام گەر بەناشەفافانە و ناپاکانە مامەڵەمان لەگەڵدا بکات ئەوا دەیکەین، ئەوەش یەکێکە لەئامرازەکانى دەستمان''.

لاى خۆشیەوە سەرۆکى ڕوسیا ڕایگەیاند، لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکادا ئامادەى هاریکارین بۆ ئەوەى نرخى نەوت لەبازاڕەکانى جیهاندا بەهاوسەنگى ڕابگرن.

نرخى نەوت ماوەى چەند هەفتەیەکە ڕووى لە دابەزینى بەرچاو کردووە، بەهۆى کاریگەرى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا و جەنگى نرخ لەنێوان سعودیە و ڕوسیا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×