2020-04-04   444     
دواى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان بۆ توندكردنه‌وه‌ى بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆى ئۆتۆمبێل و پیاده له كاتژمێر 12 ى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 4 ى 4 ى 2020 ه‌وه بۆ ماوه‌ى 48 كاتژمێر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له‌باره‌ى دروستبوونى گرفتى هاتوچۆوه كارمه‌نده ئێشكگره‌كانیان ئاگادارده‌كاته‌وه.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "پاش راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیاده له نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌وه و دروستبوونی گرفت بۆ هاتوچۆی كارمه‌نده ئێشكگره‌كانی كاره‌با، دوای په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی و وه‌زیری كاره‌با و پارێزگاری سلێمانی، بڕیاردراوه كه پێویسته كارمه‌نده ئێشكگره‌كان له كاتژمێر (7 بۆ 9) ی به‌یانی بگه‌نه ده‌وام، هه‌روه‌ها پێویسته پێداویستی و خواردنی ئه‌و (24) كاتژمێره‌ی له ده‌وامن له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن و نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه بۆ خواردن".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌باى سلێمانى له هه‌وڵدایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی هاتوچۆی كارمه‌نده ئێشگره‌كان و هاتوچۆكردنیان به‌شێوه‌كی گونجاو".