داوای ئازادكردنی سەلاحەدین دەمیرتاش ده‌كرێت
  2020-04-04       663       
بەهۆی تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە توركیا و خراپیی رەوشی زیندانەكان، حكوومەتی توركیا لە بەرنامەی دایە زۆرێك لە زیندانەكان ئازاد بكات، بەڵام بە مەرج و بە گوێرەی زانیارییەكانیش سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە داوای ئازادكردنی كردووە.

ئاوێنه‌: ماڵپەڕێكی توركی ئاشكرای دەكات، پارێزەری تایبەتیی دەمیرتاش بە فەرمی و لەڕێگەی یاداشتێكدا داوای لە وەزارەتی داد كردووە كە دەمیرتاش ئازاد بكەن.

لە یاداشتەكەدا هاتووە، كە رەوشی زیندانەكان لەوپەڕی خراپییە و تیمە تەندروستییەكان وەك پێویست نین، بۆیە ئەگەری بڵابوونەوەی كۆرۆنا بەهێزە، بۆیە داوا دەكەن دەمیرتاش ئازاد بكرێت.

تاكوو ئێستا لەلایەن وەزارەتی دادەوە هیچ وەڵامێكی ئەو یاداشتەی پارێزەری دەمیرتاشیان نەداوەتەوە، بەڵام وەكوو ئەوەی ماڵپه‌ره‌كه‌ باسی دەكات، چاوەڕوان دەكرێت لە نزیكترین كاتدا وەڵام بدرێتەوە.

٣ رۆژ بەرلە ئێستا سەرۆك شارەوانییەكی لە كارلادراوی هەدەپە لە مێردین بە مەرج ئازاد كرا، بۆیە وەكوو ئەوەی چەند نووسەرێك باسی دەكەن رەنگە دەمیرتاشیش بە مەرج ئازاد بكرێت.

ئۆیا بایدار نووسەری دیاری (T24) داوا دەكات دەمیرتاش ئازاد بكرێت و لە ماڵەوە زیندانی بكرێت، هەروەها دەكرێت قەدەغەی چوونە دەرەوەی وڵاتیشی بەسەردا بسەپێندرێت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×