تەندروستی جیهانی: ئامارەكانی كۆرۆنا لە هەرێم و عێراق راست و دروستە
  2020-04-04       880       

رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەینێت ، ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لەسەرجەم عێراق راست و دروستە و دوورە لە تەزویری ژمارەكان.

ئاوێنه‌: عەدنان ئەلعالەمی نوار ، ئەندامی رێكخراوی تەندروستی جیهان لەعێراق رایگەیاند :" ئەو ژمارانەی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقییەوە بڵاوكراونەتەوە (100%) راست و دروستن".

وتیشی : " ئەو ژمارانە لەلایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانی و نەتەوە یەكگرتووەكان چاودێری دەكرێت و سەرجەم ژمارەكان راست و دروستن گومانیان تێدا نییە".

لەلێدوانەكەیدا عەدنان وتی : " زۆربەی ئەوانەی لە عێراق تووشی كۆرۆنابوون ، لەدەرەوەی وڵات گەراونەتەوە بەتایبەت ئەو وڵاتانەی هەڵگری ڤایرۆسەكەیان زۆرتر تێدایە".

ئەمەو وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستانیش رایگەیاندووە ، ئەوان پابەندن بەرێنماییەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی و هەماهەنگییان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراقی هەیە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×