2020-04-04   430     
پاش بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان بۆ توندتركردنى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆى ئۆتۆمبێل و پیاده له كاتژمێر 12 ى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 4 ى 4 ى 2020 ه‌وه بۆ ماوه‌ى 48 كاتژمێر، لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگاى سلێمانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیارى نوێى ده‌ركرد.
ئاوێنه: هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگاكه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، لیژنه‌ی باڵا بڕیاریدا له كاتژمێر (12) ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی پارێزگای سلێمانی، له مزگه‌وته‌كانه‌وه په‌یامی خۆپارێزی و خۆڕاگری و پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستی و كارگێڕی و ئارامییه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو جوڵه‌یه‌ك ده‌ستپێبكات.
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، له هه‌مان كاتدا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سلێمانییه‌وه له كاتژمێر (12) ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆدا، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست لێده‌درێت.
پارێزگارى سلێمانى راشیگه‌یاندووه، پێویسته هه‌موو هاوڵاتیانی به‌ڕێز و كۆی داموده‌زگاكان پابه‌ندی ته‌واوی بڕیار و رێنماییه‌كان بن.
تائێستا 214 حاڵه‌تى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان تۆماركراوه، له‌و ژماره‌یه‌ش 68 كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه و 2 كه‌سیشیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.