ئەمریکا پێداویستی پزیشكی ڕه‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات
  2020-04-04       382       

ئەمریکا بەمەبەستی یارمەتیدانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕێك پشتگیریی بە بەهای 1 ملیۆن و 200 هەزار دۆلار بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەی حەسەکە و شەدادی و زیندانەکان و هێزەکانی سووریای دیموکرات دەنێرێت.

ئاوێنه‌: ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیک ڕایگەیاند: هاوپەیمانان بەیاننامەیێکیان بڵاو کردۆتەوە کە باس لەوە دەکات کەرەستەی پزیشکی بۆ پاراستنی  كارمه‌ندانی دەرمانخانه‌ و نەخۆشخانەکانی ناوچەی حەسەکە و شەدادی و کارمەندی زیندانەکان و هێزەکانی سووریای دیموکرات نێردراون.

ئاژانسەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ئه‌و هاوكارییانه‌ پێک هاتووە لە ده‌ستكێش، ماسک، کیتی نەشتەرگەری، گەرمیپێو و هەروها جلوبەرگی خۆپاراستن لە کۆرۆنا بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و زیندانەکان.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×