داوا لەحکومەتى هەرێم دەکرێت بڕی ١٥٠ هەزار دینار بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبکات
  2020-04-04       1133       

فڕاکسیۆنی نەوەى نوێ لەکۆبوونەوەى سەرۆکایەتى پەڕلەمانى کوردستان و سەرۆک فراکسیۆنەکان داوایکردووە، حکومەتى هەرێم هاوشێوەى حکومەتى عیراق بڕی ١٥٠ هەزار دینار وەک هاوکاری بەسەر ئەو هاوڵاتییانەی کە داهاتیان نییە دابەشبکات.

ئاوێنه‌: کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەکۆبوونەوەی سەرۆکایەتى پەڕلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆک فڕاکسیۆنەکان داوایانکردووە، کە موچە لەکاتى خۆیدا و لە 30 ڕۆژ جارێکدا دابەشبکات.

ئاماژەى بەئەوەشدا، داوایانکردووە حکومەتی هەرێم هاوشێوەى حکومەتى عیراق بڕی ١٥٠ هەزار دینار هاوکاری ئەو خێزانانە بکات، کە کاریان وەستاوە و ئێستا هیچ داهاتێکیان نییە.

باسی لەئەوەشکرد، داوایان کردووە ژمارەیەکی زیاتر ئامێری هەناسەدان بکڕدرێت لەو باجە یان خێرەى کە حکومەت لەکۆمپانیا حزبییەکانی وەرگرتووە، بۆئەوەی لەکاتی پێویستدا بەکاربێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×