شێخ جه‌عفه‌ر: داعش ده‌ستی به‌سه‌ر پەنجا شوێنی ستراتیژیی خانه‌قین و دیاله‌دا گرتووه‌
  2020-04-04       1583       
به‌رپرسی لقی 15ی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشکرای کرد، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی گرنگی خانه‌قین و پارێزگای دیاله‌دا گرتووه‌ و به ‌چه‌كی قورسیش هێرشیان کردووەتە سه‌ر سوپای عێراق.

ئاوێنه‌: شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، بەرپرسی لقی خانەقینی پارتی رایگەیاند: "له ناوچەی ‌نه‌فتخانه‌، داعش شه‌وی رابردوو هێرشی كردووه‌ته‌وه‌ سه‌ر لیوایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی و له‌ نزیك پردی حه‌لوان له‌ گوندی قایه‌ی خانەقین، بۆمبێكیان به ‌سوپای عێراقدا ته‌قاندوه‌ته‌وه‌ و له‌وێش كوژراو و بریندار هه‌بووه‌".

ڕوونیشی کردەوە: "داعش به ‌چه‌كی قورسه‌وه‌ له ‌چه‌ند شوێنێك جێگر بوون، به‌تایبه‌ت له ‌چیاكانی نزیك نه‌فتخانه‌ تا مه‌نده‌لی، ئه‌و ناوچه‌یه‌ ناوچه‌یه‌كی به‌هێز و ستراتیژییە و داعش له‌وێیه‌، به‌شێكیان له‌ حه‌مرین و جه‌له‌ولان، له‌و ناوچانه‌ ناوه‌ندیان هه‌یه‌ و نزیكه‌ی پەنجا شوێنی ستراتیژییان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و به‌هاوه‌ن قه‌سفی جه‌له‌ولا و ناوچه‌كانی دیكه‌ ده‌كه‌ن".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×