دادگای سلێمانی ئاماری راگیراوان ئاشكرادەكات: زۆربەیان بەكەفالەت ئازادكراون
  2020-04-04       199       

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی ئاماری راگیراوانی لەماوەی نێوان 10ی 3 تاوەكو 3ی 4ی ئەمساڵ بڵاوكردەوەو دەشڵێت: زۆربەیان بەكەفالەت ئازادكراون.

ئاوێنە:  بەگوێرەی ئامارێكی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی لەو ماوەیەدا لەلایەن دادگانی لێكۆڵینەوەی ناوچەی سلێمانییەوە لە كۆی 882 كەسی راگیراو، 546 تۆمەتباریان بە كەفالەت ئازادكراون ئەوەش بەلەبەرچاوگرتنی هەستیاریی دۆخە گشتییەكەو رەچاوكردنی جۆری تۆمەت و ماددە یاساییەكانی ئەو تۆمەتبارانە.

هەر بەپێی ئامارەكە هەندێك لە تۆمەتباران بەهۆی ئەوەی تاوەكو ئێستا كەفالەتیان دەستەبەر نەكردوە، ئازادنەكراون كە ژمارەیان 46 تۆمەتبارە.

هەروەها ئامارەكە ئەوەشی خستۆتەڕو كە لەكۆی 882 راگیراوەكە، 290 تۆمەتباریان هێڵدراونەتەوەو ناتوانرێت بە كەفالەت ئازاد بكرێن لەبەرئەوەی تۆمەتەكانیان كوشتن یان بازرگانی مادەی هۆشبەر یان ئەو مادە یاساییانە دەیانگرێتەوە كە بەپێی یاسا شیاوی ئازادكردن بە كەفالەت نین.


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×