پەرلەمانی
كوردستان رایگەیاند: لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی نێوان لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان
سەرۆكی فراكسیۆنە جیاجیاكاندا چەند بڕیارێك دراون لەوانەش بەردەوامی پەرلەمان لە
هەماهەنگی لەگەڵ حكومەت بۆ خێراتركردنی هەنگاوەكانی چاكسازی لە خەرجی و داهات.
ئاوێنە:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى
كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه جیاجیاكانی په‌رله‌مان كۆبونه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا
د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌وه‌ره‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌ى خسته‌ڕو
كه گفتوگۆكردن بو له‌سه‌ر دۆخی ئێستای كوردستان و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ
ئه‌و قه‌یرانه ئابورى و ته‌ندروستییه‌ی كه به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆڕۆناوه
ئێستا به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌و جیهانی گرتۆته‌وه.
هه‌روه‌ها باسی
له دوایین سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانی كرد كه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى فراكسیۆنه جیاوازه‌كان
بۆ پارێزگاكان و لیژنه‌ی ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كردویانه.
دواتر له‌لایه‌ن
هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پوخته‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌دواداچونه‌كانی
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كان
و كارى لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان له به‌رده‌وامیی به‌دواداچون بۆ
كارى وه‌زاره‌ت و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانى حكومه‌تی هه‌رێم خرایه‌ڕو.
دواتر سه‌رۆكى
سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان روانگه‌ی فراكسیۆنه‌كانیان خسته‌ڕو و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان له‌خستنه‌ڕوی دۆخی گشتی
و خاڵه له‌پێشینه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه كۆكبون:
1 - ئه‌م قه‌یرانه ته‌ندروستییه‌ی كۆڕۆنا،
لێكه‌وته ئابورییه‌كانی، كه‌مبونه‌وه‌ى داهات و چۆنیه‌تیی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى بۆ
پاراستنی ته‌ندروستیی هاوڵاتییان و كه‌مكردنه‌وه‌ى بارگرانی له‌سه‌ر هاوڵاتییان و
بژێویی ژیانیان، له‌خاڵه هه‌ره له‌پێشینه‌كانه كه پێویست ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان و دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كان به‌پێی تایبه‌تمه‌ندێتی كارى له‌سه‌ر بكه‌ن.
2 - ئه‌و ڕێوشوێن و هه‌نگاوانه‌ى كه تائێستا
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌خۆپارێزی و گرتنه‌به‌رى رێكار‌و وه‌رگرتنی بڕیار
بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی هاوڵاتییان ئه‌نجامیان داوه به‌رزده‌نرخێنێت.
3 - پشتیوانیی بڕیارى ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانین
كه له كۆبونه‌وه‌ى 1ى 4ى 2020 بڕیاریان داوه به‌ڕاسپاردنى لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌ن
بۆ ئاماده‌كردنى بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌كرێنشینان و لێخۆشبون له‌كرێ
و هه‌ر رسوماتێكی دیكه، هه‌موان كۆكبوین له‌وه‌ى كه‌دوای بڕیارى حكومه‌ت له‌م ڕوه‌وه
ئه‌گه‌ر پێویستیی ته‌شریعی هه‌بو بۆ هه‌ر بڕیارێكی ته‌شریعی كه له‌خزمه‌تی هاوڵاتییاندا
بێت به‌هه‌ماهه‌نگیی هه‌مولایه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان به‌له‌به‌رچاوگرتنی رێوشوێنه
ته‌ندروستییه‌كان كارى پێویستی ته‌شریعی ئه‌نجام ده‌دات.
4 - هه‌موان هاوڕابوین له‌وه‌ی كه ده‌بێت
ئه‌وله‌ویه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ر داهاتێك كه به‌رده‌ست ده‌بێت، موچه‌ی
هاوڵاتییان و خۆراك و ده‌رمانی پێویست بێت و له‌م ڕوه‌وه پشتیوانیی ئه‌و هه‌نگاوانه
ده‌كه‌ین كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی دروستكردنی چه‌ند بۆرد‌و لیژنه‌یه‌كه‌وه
كارى له‌سه‌ر كردوه‌و وه‌كو په‌رله‌مانى كوردستان چاودێرێكی وردی كارى ئه‌و لیژنانه
ده‌بین.
5 - هه‌مولایه‌ك هاوڕابون كه تێپه‌ڕاندنی
ئه‌م قه‌یرانه پێویستیی به‌هه‌ڵوێست و كارى پێكه‌وه‌یى و نیشتیمانی و گیانی كارى
هاوبه‌شه كه‌هاوكار بێت له تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه.
دواتر ئه‌م بڕیارانه‌ی
خواره‌وه دران:
1 - سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان
به‌رده‌وام ده‌بن له‌كارى به‌دواداچون و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانى
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خێراتركردنی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازى له خه‌رجی و
داهات.
2 - دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی باڵاى په‌رله‌مان
به‌سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌ندامیه‌تیی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و
سه‌رۆكی لیژنه‌ى دارایى و ته‌ندروستى و پیشه‌سازی و وزه‌و لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی
بۆ به‌دواداچونی كارى ئه‌و لیژنه تایبه‌تمه‌ندانه‌ى حكومه‌تی هه‌رێم كه بۆ به‌دواداچونی
پێداچونه‌وه به‌خاڵه سنورییه‌كان و گرێبه‌سته‌كان و روسومات و لێخۆشبونى گومرگی
و دابینكردنی خۆراك و پێداویستیی ده‌رمان دروستكراون.
3 - دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی باڵاى په‌رله‌مان
به‌سه‌رۆكایه‌تیی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌ندامیه‌تیی سكرتێری په‌رله‌مان و
سه‌رجه‌م سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى كۆبونه‌وه‌ى پێویست و به‌دواداچونی
كارى لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان و هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانى ئۆپه‌راسیۆنی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى
كۆڕۆنا.
4 - په‌رله‌مانى كوردستان پاڵپشتیی ئه‌وه
ده‌كات له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنێكى
هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بكرێ.