رونكردنەوەیەك لە وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە
  2020-04-04       3689       

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رونكردنەوە سەبارەت بە تێپەڕینی ئەندامی خێزانی یەكێك لە تیمی نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەت بەناو بازگەكانی شاری سلێمانیدا دەدات لەماوەی قەدەغەی هاتوچۆدا و دەشڵێت: قوباد تاڵەبانی داوای كردوە توندترین ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەر بەو كەسە بكەن.

ئاوێنە: لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدێۆی ژنێک بڵاوبۆوە کە لەنێو ئۆتۆمبێلێکی بەرزدایەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەمەکتەبی قوباد تاڵەبانییەوە نوسراوی هاتوچۆی بۆکراوە بۆیە دەسوڕێتەوە.

لەڤیدێۆکەدا دەردەکەوێت خانمێک دەکەوێتە ناو مەفرەزەیەکی هاتوچۆوەو لەلایەن خانمێکی ترەوە کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدایە وێنەی دەگیرێت. دوای ئەوەی مەفرەزەکە تێدەپەڕێنێ و نوسراوەکەی دەیخوات، ژنه‌كه‌ نوسراوەکە بەرز دەکاتەوەو دەڵێت "ئەی چۆن ئێمە واین".

ئەو ڤیدێۆیە کاردانەوەی لێکەوتەوەو هەوادارانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕەخنەیان لێ گرت، بەوەی گوایە هاوسەری یەکێک لە سکرتێرەکانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانە.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: لە‌تۆڕە‌ كۆمە‌ڵایە‌تییە‌كان گرتە‌ ڤیدیۆیە‌ك بڵاوبۆتە‌وە‌، كە‌ ئە‌ندامی خێزانی یە‌كێك لە‌ تیمی نوسینگە‌ی جێگری سە‌رۆكی حكومە‌ت بە‌ناو بازگە‌كانی نێو شاری سلیمانی تێدە‌پە‌ڕێت لە‌كاتی بونی قە‌دە‌غە‌ی ھاتوچۆدا.

وتوشیەتی"بۆ زانیاری ھە‌مو لایە‌ك بە‌ڕێز جێگری سەرۆکی حکومەت‌ داوای لە لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان کردوە توندترین ئیجرائاتی یاسایی بە‌رامبە‌ر بكە‌ن و بەهیچ شێوەیەک‌ لە‌گە‌ڵ ئە‌و شێوازە‌ ھە‌ڵسوكە‌وتە نییەو قبوڵ ناکات ‌پێگەی وەزیفی بە خراپ بە‌كاربھێنرێت بۆ بەرژەوەندی شە‌خسی بۆیە داوای لێکۆڵینەو ئیجرائاتی یاسایی کردوە."

دەقی رونكردنەوەكە...

رونكردنە‌وە‌یە‌ك بۆ رای گشتی

لە‌تۆڕە‌ كۆمە‌ڵایە‌تییە‌كان گرتە‌ ڤیدیۆیە‌ك بڵاو بۆتە‌وە‌، كە‌ ئە‌ندامی خێزانی یە‌كێك لە‌ تیمی نوسینگە‌ی جێگری سە‌رۆكی حكومە‌ت بە‌ناو بازگە‌كانی نێو شاری سلیمانی تێدە‌پە‌ڕێت لە‌كاتی بونی قە‌دە‌غە‌ی ھاتوچۆدا.

بۆ زانیاری ھە‌مولایە‌ك بە‌ڕێز جێگری سەرۆکی حکومەت‌ داوای لە لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان کردوە توندترین ئیجرائاتی یاسایی بە‌رامبە‌ر بكە‌ن و بە هێچ شێوەیەک‌ لە‌گە‌ڵ ئە‌و شێوازە‌ ھە‌ڵسوكە‌وتە نیە و قەبوڵ ناکات ‌پێگەی وەزیفی بە خراپ بە‌كارھێنرێت بۆ بەرژەوەندی شە‌خسی بۆیە داوای لێکۆڵینەو ئیجرائاتی یاسایی کردوە.

سە‌میر ھە‌ورامی
وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×