تەندروستی عێراق توشبونی 58 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا راگەیاند
  2020-04-04       310       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 58 حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و دو كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا لە تاقیگەكانی سەربە وەزارەتەكەیان 58 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون.

بەگوێرەی بەیاننامەكە حاڵەتەكان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاكاندا دابەشبون: 3 حاڵەت لە بەغدا، 9 حاڵەت لە بەسرە، 34 حاڵەت لە نەجەف، 4 حاڵەت لە سلێمانی، 6 حاڵەت لە هەولێر، 1 حاڵەت لە دیالە، 1 حاڵەت لە موسەننا.

هەروەها ئاشكراشیكردوە كە لەو ماوەیەدا دو حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەكە تۆماركراون كە یەكێكیان لە بەسرەو ئەویدیكەیان لە بەغدا بوە.

هەر بەپێی بەیاننامەكە 33 حاڵەتی توشبوش بەتەواوەتی چاكبونەتەوە كە بەمجۆرە بەسەر پارێزگاكاندا دابەشبون: 4 حاڵەت لە نەجەف، 2 حاڵەت لە بەغدا، 12 حاڵەت لە بەسرە، 6 حاڵەت لە هەولێر، 6 حاڵەت لە دهۆك، 1 حاڵەت لە نەینەوا، 2 حاڵەت لە واست.

هەروەها بەیاننامەكە ئاشكراشیكردوە كە كۆی گشتی توشبوانی ڤایرۆسەكە تا ئێستا لە عێراق گەیشتۆتە 878 حاڵەت و كۆی گشتی ئەوانەشی بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 56 حاڵەت و 259 توشبوش بەتەواوەتی چاكبونەتەوە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×