هەوڵدەدرێت بەنزین بەنرخی هەرزان بە شۆفێرانی تاكسی‌و پاس بدرێت
  2019-03-11       1056       

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران، جەلال ئەبوبەكر رایدەگەیەنێت هەوڵدەدەن بەنزین بەنرخی هەرزان بە شۆفێرانی تاكسی‌و پاس بدرێت‌و لەرێكی كارتەوە بەسەریاندا دابەش بكرێت.


ئاوێنە: جەلال ئەبوبەكر، سەرۆكی سەندیكای شۆفێران رایدەگەیەنێت هیچ گۆرانكارییەك لە بریاری قەدەغەكردنی شۆفێریكردنی هێزەكانی ناوخۆ‌و فەرمانبەران‌و پێشمەرگە نەكراوە بۆ تاكسی نەكراوە، ئاماژەبەوەش دەكات ئەوان وەك سەندیكای شۆفێران هەوڵدەدەن بەنرخی هەرزان بەنزین بدرێتە تاكسی ‌و پاس.


راشیدەگەیەنێت بەو پێیەی لەئێستادا بەنزینخانەی حكومی نیە ئاستەنگی بۆ هەوڵەكانیان دروست دەبێت، داواش دەكات پێدانی بەنزینەكە لەرێگەی كارتەوە بێت‌و بەلایەنی كەمەوە نرخی هەر لیترێك بەنزین بۆ تاكسی بكرێت بە 500 دینار. 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×