مەسرور بارزانی: دوای زیادبونی پێشێلكارییەكان، بڕیاری 48 سەعات قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆمان دا
  2020-04-04       915       

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بڕیارەكەیان بۆ قەدەغەكردنی تەواوەتی هاتوچۆ بۆ ماوەی 48 سەعات دوای زیادبونی پێشێلكارییەكان و زیادبونی حاڵەكانی كۆرۆنا هاتوە.

ئاوێنە: مەسرور بارزانی، ئەمشەو شەممە، لە تویتێكدا رایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە، بڕیاری قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆمان لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی 48 سەعات سەپاند. هەرچەندە تاڕادەیەك سەختە، بەڵام ئەم رێكارەمان دوای زیادبونی پێشێلكردنی قەدەغەی هاتوچۆ و زیادبونی حاڵەتەكانی توشبون بە كۆرۆنا گرتەبەر.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتوشیەتی"ئێمە لەم جەنگەدا پێكەوەین، پابەندبونتان بە رێنماییەكانەوە پێویستە: دەبێت ماڵەكەنتان جێنەهێڵن."

هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕو"ئێمەی كوردستانی نامۆ نین بە سەختی و دژوارییەكان، ئێستا لەڕێگەی هەندێك قوربانی كەمەوە سەردەكەوین. لەڕێگەی پێكەوە كاركردن، گیانی خەڵك دەپارێزین و ئاسانكاریی بۆ رزگاربونمان دەكەین و جەنگەكەمان دژ بە كۆرۆنا دەبەینەوە."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×