وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە دابەشکدنی موچە
  2020-04-05       272       
ئه‌مرۆ مووچه‌ی‌ مانگی‌ ١٢ی‌ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت و وابڕیاره‌ به‌هه‌مائاهه‌نگی‌ ده‌زگاكانی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ تر به‌پێی‌ ڕیزبه‌نده‌ بڵاوكراوه‌كه‌ به‌رده‌وام بێت.

ئاوێنه‌: ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌، مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ دابه‌شده‌كرێت، به‌و پێیه‌ش ئاماده‌كاری‌ كراوه‌ بۆ هاتووچۆی‌ ئه‌و توێژه‌و كارمه‌ندانی‌ بانكه‌كانی‌ هه‌رێم تاوه‌كو مووچه‌ی‌ به‌سه‌ریاندا دابه‌ش بكرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبین، بەپێی ئەو خشتەی پێشتر راگەیێندراوە دابەشدەکرێت جگە لە خانەنشینی.

وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوە کردووە، لەبەر زۆریی ژمارەکەیان دابەشکردنی مووچەی خانەنشینکراوان خراوەتە چەند رۆژێک.

خشته‌ بڵاوكراوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابوری‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ تێكراوه‌ كه‌  رۆژانی ٦ و ٧ی نیسان، موچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌، رۆژی 6ی  مانگیش، موچه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و هه‌روه‌ها رۆژی 7ی ئه‌و مانگه‌، موچه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با دابه‌شده‌كرێت.

رۆژی 8ی نیسان موچه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان دابه‌شده‌كرێت، رۆژی 9ی هه‌مان مانگیش، موچه‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابه‌شده‌كرێت.

له‌رۆژانی ٨ و ٩ نیسانیش، موچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت.

رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو 29ی ئازاری 2020، وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ 12ی‌ ساڵی‌ رابردووی‌ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ستپێكرد.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×