2020-04-05   592     
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاماژەی ترسناک هەن بۆ بەرزبونەوەی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا.
ئاوێنه: كه‌مێك پێش ئێستا د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: تا ئێستا 233 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون و 85 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه كه 62 كه‌سیان له پارێزگای سلێمانی و 17 كه‌س له هه‌ولێر و 7 كه‌سیش له دهۆك چاكبوونه‌ته‌وه، سێ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دانانی پرسە لە گەڕەکی کارێزانی شاری هەولێر بەدەر لە ڕێنماییەکانیان بووە، لە ئێستادا تیمەکانیان هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی گەڕەکەکە دەکەن و ئەگەر پێویست بکات کەرەنتینی دەکەن.
وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم ڕاشیگه‌یاند: له‌ئێستادا یه‌ك تووشبوو باری ته‌ندروستی جێگیر نییه و داواشی له هاووڵاتیان كرد كه پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان ببه‌ن و باوه‌ڕ به سۆشیال میدیا نه‌كه‌ن و ڕاشیگه‌یاند ئه‌وانه‌ی كه پڕوپاگه‌نده بڵاوبكه‌نه‌وه ده‌درێنه دادگا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەهۆی زیاد بوونی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە شاری هەولێر نەخۆشخانەیەکی دیکە دەکەنەوە، ئەگەرهاولاتیان پابەند نەبن دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەردەچێت.
د. سامان به‌رزنجی نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه حاڵه‌تی شاراوه هه‌بێت و به‌هۆی زۆربوونی تووشبوان نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان پابه‌ند نه‌بن دۆخه‌كه له كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت.
کۆی ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە ٢٣٣ حاڵەت لەو ژمارەیەش سێ گیانلەدەستدان و ٨٥ چاکبونەوە تۆمارکراون، دۆخی تەندروستی توشبووەکان جێگیرە تەنیا ئافرەتێک لە سلێمانی دۆخی ناجێگیرە و لە بەشی چاودێری چڕدایە.