ئیلهام ئەحمەد داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات گوشار بخاتە سەر تورکیا
  2020-04-05       424       
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری سووریای دیموکرات ئاماژە بە پابەند نەبوونی تورکیا بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ دەکات و داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات گوشار بخاتە سەر تورکیا.

ئاوێنه‌: ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری سووریای دیموکرات بەئاماژەدان بە پابەند نەبوونی تورکیا و گروپە سووریە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە لە باکووری سووریە بە ڕێککەوتنی ئاگربەست ڕایگەیاند: سوپای تورکیا پەیامەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی ئاگربەست لەبەرچا ناگرێت و درێژە بە هێرشە داگیرکارانەکانی دەدات بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان بۆ ڕەچاوکردنی ئاگربەست دەبێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی گوشار بخاتە سەر تورکیا.

ئاوێنه‌: ئیلهام ئەحمەد  دەڵێت: پەیامی ئاگربەس لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە زۆر گرینگە. بەڵام ئاگربەس بەبێ چارەسەر کردنی کێشەکان درگایێکی دیکە بۆ شەڕ دەکاتەوە.

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری سووریای دیموکرات وتیشی: هێرشەکانی ئەرتەشی تورکیا لەکاتێکدا کە هەمووان بۆ خۆدوورگرتن لە کۆرۆنا دەبێت لە ماڵەکانیان بمێننەوە بەڵام هێرشەکان ناچار بە ئاوار بوونیان دەکات.

ناوبراو لە کۆتاییدا ڕایگەیاند: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت هەڵویستێکی جیدی هەمبەر تورکیا بگرێتە بەر چوونکە تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەربەو وڵاتە هۆکاری گرێ کوێرەی قەیرانی سووریان.

 
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×