وەزارەتی پەروەردەی عێراق: خوێندنی ئەمساڵ کۆتایی هات
  2020-04-05       1641       
وەزارەتی پەروەردە رایدەگەینێت ، خوێندنی ئەمساڵ بۆ قۆناغی سەرەتایی كۆتایی پێهات ئەنجامەكانی نیوەی ساڵ هەژمار دەكرێن.

ئاوێنه‌: حەیدەر فاروق، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی تەلەڤیزیۆنی سۆمەریە نیوز، دوابڕیارەكانی وەزارەتەكەی سەبارەت بە خوێندنی ئەمساڵ راگەیاند، بەپێی بڕیارەكان سەرجەم خوێندكارانی پۆلە كۆتاكانی “شەشی سەرەتای، سێ ناوەندی و شەشی ئامادەیی” بەشداریی لە تاقیكردنەوەكاندا دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، خوێنكارانی پۆلە ناكۆتاكانی یەكەم، دوەمی ناوەندی، چوارەم و پێنجەمی ئامادەیی پێویستە لەسەریان لە بری خوێندنی وەرزی دوەم راپۆرت لەسەر بابەتەكانیان ئامادەبكەن.

سەبارەت بە خوێندكارانی پۆلەكانی یەكەم تا پێنجەمی سەرەتایی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، “نمرەكانی وەرزی یەكەم جارانی دو دەكرێت و بەو شێوەیە ئەمساڵی خوێندن كۆتایی پێدەهێندرێت”.

هاوكات تایبەت بەو خوێندكارانەی لە ماوەی رابردودا و لەكاتی خۆپیشاندانەكانی ناوەڕاست و خواروی عێراق وەرزی یەكەمی خوێندنیان تەواونەكردوە و ئەو خوێندكارانەش، كە تەواویان كردوە، سەری ساڵی داهاتو تاقیكردنەوەی خولی دوەم ئەنجامدەدرێت.

لە هەمانكاتدا وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رونیكردوەتەوە، “پرسیاری بە كەلۆری بۆ پۆلە كۆتاكان ئاسان دەبێت و هەوڵدەدرێت پڕۆگرامی خوێندن كەمبكرێتەوە بۆیان”، سەبارەت بە وادەی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانیش رایگەیاند، لە كاتی ئارامبونەوە و جێگیربونی دۆخەكەدا وادەی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان ئەنجامدەدرێت.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×